بلینکن: دڵنیام ململانێ و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ وڵاتانی ناوچەکە ناگوازرێتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە میانی گەشتەکەیدا بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەکە گفتوگۆی زۆر گرنگیان ئەنجامداوە سەبارەت بەو ڕۆڵەی کە هەمووان دەتوانن بیگێڕن بۆ ئهوهی شهڕی نێوان ئیسرائیل و حهماس بەرفراوان نەبێ و تەشەنە نەکات بۆ وڵاتانی دیکە.
ئەم لێدوانە دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاکان فیدان هاوتا تورکەکەی هات لە ئەنقەرە، دوای گەشتێکی دیبلۆماسی بۆ ژمارەیەک له وڵاتانی ناوچەکە، لەوانە عێراق و فەلەستین و کۆبوونەوە، لەگەڵ ژمارەیەک له وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب.
بلینکن ڕایگهیاند، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لهگهڵ وهزیری دهرهوهی توركیا، باسمان لە قەیرانەکانی غەززە کرد، لەوانە هەوڵدان بۆ فراوانکردنی بازنەی یارمەتییە مرۆییەکان، هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە تهشهنهسهندنی ململانێکان بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و زەمینەسازی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، بۆ هێنانهكایهی ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک پێشکەوتنی باش بەدیهاتووە بۆ فراوانکردنی هاوكارییه مرۆییهكان.
بلینکن ئاماژهی بهوهكرد بەتەواوی دڵنیایە لەوەی ململانێ و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە ناگوازرێتەوە.
ئهم وتانهی وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا له كاتێكدایه شەممەی ڕابردوو هەزاران هاووڵاتی تورک لە بەردەم بنکەی ئینجەرلیکی ئەمریکی لە پارێزگای ئەدەنە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سەر غەززە و هەڵوێستی ئەمریکایان لە بارەی شەڕەکە سهركۆنه کرد و داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایان کرد.
بلینکن له درێژەی قسهكانیدا وتی، سەرنجمان زۆر لەسەر ئەو بارمتانەیه كه لای حەماسن، لەنێویاندا ئەمریکییەکان، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان