ئه‌نتۆنى بلينكن دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ پاراستنی بەژەوەندییەکانمان لە هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان
له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كاني، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريكا گه‌يشته به‌غداى پايته‌حتى عێراق. بابه‌تى هێرشى گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و سوريا ته‌وه‌رێكى گرنگى گفتوگۆكانى ئه‌نتۆنى بلينكنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق.
به‌گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوێكى نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانى عێراق كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی وەزیرانى عێراق پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ى له‌لايه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، دواى كۆبوونه‌وه‌كه بلينكن وتى، واشنتن نایەوێت رووبەڕووی ئێران ببێتەوە، بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو هەوڵێک ده‌دات بۆ پاراستنی بەژەوەندییەکانى لە هێرشی ميليشياكانى سه‌ر به ئێران.
وتيشي، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ئیدانەی ئەو هێرشانەمان کرد كه رووبه‌ڕووى بنكه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌بنه‌وه، هەموو رێکارێکی پێویستيش ده‌گرينه‌به‌ر بۆ وه‌ستانى ئه‌و هێرشانه. ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو گفتوگۆیەکی گرنگمان لەگەڵ سوودانی هه‌بوو.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئاماژەی بەوەشکرد هەوڵ ده‌ده‌ن شه‌ڕى ئیسرائیل و حەماس ته‌شه‌نه نه‌كات بۆ ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست .