توركیا به هه‌زاران په‌نابه‌ری سوری دیپۆرت ده‌كاته‌وه
گونده‌واری حەلەب – گرێ سپی – ئیدلب – نۆرس پرێس
لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگەی دەروازەکانی گرێ سپی، باب ئەلسەلامە و باب ئەلهەوا لە باکووری سوریا، زیاتر لە 3500 هاووڵاتی سورییان بە زۆرەملێ دیپۆرت كردووه‌ته‌وه.
سەرچاوە فەرمییەکان له دەروازەکانی گرێ سپی، باب ئەلسەلامە و باب ئەلهەوا بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، لە سەرەتای ئه‌م مانگه‌وه دەسەڵاتدارانی تورکیا 3500 سورییان دیپۆرتکردووەتەوە له‌و ژماره‌یه‌ش 600 ژن و منداڵی تێدایە، به‌گوێره‌ی ئه‌م ئاماره‌ش بێ به تێكڕای رۆژانه 700 کەس به زۆر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ سوریا.
به پێی وته‌ی سەرچاوەکان دیپۆرتکردنەوە لەماوەی ئەم مانگەدا خێراتر كراوه، ناوەندەکانی وه‌رگرتنی دیپۆرتكراوانیش توانای وه‌رگرتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی دیپۆرتکراوانی نه‌ماوه. دوای ناردنهوهشیان به زۆره‌ملێ، په‌نابه‌ره‌كان راده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره كراون.