ئێران بە ناو خاکی عێراقدا پشتیوانی سەربازیی دەبات بۆ سووریا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، پشتیوانییە سەربازییەکانی ئێران گەیشتنە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کە بەناو خاکی عێراقدا هێنرابوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی له سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، زیاتر له 50 ئەندامی میلیشیایەکی سەر بە ئێران، بە ئۆتۆمبیلی سڤیل و بە گرووپ له سنووری وشکانی نێوان سووریا و عێراقەوە، بەرەو شارۆچکەی بوکەمال له گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور هاتنە ناوەوە.
ئاماژەیان بەوەشدا، ئەو ئەندامانە کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی و لوبنانین، له بارەگای سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران، لە نزیک نەخۆشخانەی فەیحا له بوکەمال نیشتەجێ بوون و به ئۆتۆمبێلی سەربازیی گواستراونەتەوه بۆ شارۆچکەکانی قۆرییە و تەیبە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، “پاسدارانی ئێران” چەکی “پێشکەوتوو”ی لە بارەگاکەیانەوە لە بوکەمال گواستووەتەوە بۆ ماڵی هاووڵاتییانی سڤیل، کە بەم دواییە لە شارۆچکەی قۆرییە دەستیان بەسەردا گرتوون.
لە چوارچێوەیەکی جیادا، دوێنێ شەممە، ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە، لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا بریندار بوو.
دوو رۆژ لەمەوبەریش ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) لە شارۆچکەی ئەلکوبەر لە گوندەواری