گرێ سپى.. چوار كه‌س به‌ گولـله‌ى جه‌ندرمه‌ى توركى برينداربوون

گرێ سپى – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ چوار کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو خاکی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی گرێ سپيى باکووری شاری ڕەقە، بە هۆی گولـلەی جەندرمەکانی تورکیا بریندار بوون.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 38 کەس بە گولـله‌ى جەندرمەکانی تورکیا لە ناوچە جیاجیاکانی سەر سنووری سووریا و تورکیا بریندار بوون کە 11 ژن و 6 منداڵيان تيادا بوه‌ه‌..

بەرپرسێکی ئەمنی لە گرێ سپى بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، جەندرمەی تورکیا کۆمەڵێک کەسیان کردووه‌تە ئامانج لە کاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی دیواری سنووریى لەگەڵ تورکیا بەرامبەر گوندی عیساوی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەوانانی سنووری تورکیا 9 کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە. لە نێویاندا ژنيش هەن، له‌و كاته‌ى هەوڵی پەڕینەوەيان داوه‌ بۆ ناو خاکی تورکیا.

جەندرمە بریندارەکان و دەستبەسەرکراوەکانی گواستەوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن، بۆ لێپرسینەوە پێش ئەوەی لە ڕێگەی یەکێک لە دەروازەکانی گرێ سپى یان سەرێ کانی ڕادەستیان بکاتەوە بە لایەنی سوریا.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنه‌وه‌ى: ئەڤین یوسف