“مه‌سه‌ده”: شەڕی غەزە كاریگه‌ری لەسەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتەکان ده‌بێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئێلهام ئەحمەد، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “مه‌سه‌ده”، دوێنێ هەینی، ئاگه‌داریدا له کاردانەوەی شەڕی غەزە لەسەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتەکان.
ئەحمەد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شرق ولئه‌وسه‌ت، رایگه‌یاند، فراوانبوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە کەرتی غەزە کاردانەوەی دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکە بە سوریاشەوە، هه‌روه‌ها کاردانەوەی لەسەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ده‌بێت.
لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ شرق ولئه‌وسه‌ت، هاوسۆزی خۆی بۆ هەموو ئەو قوربانیانەی دەربڕی کە لە سەرەتای شەڕەوە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بونه‌ته قوربانی، و وتی: دڵگرانین له كوژرانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له هه‌ردوولا، دەکرا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ دۆزراباوه، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ شه‌ڕ ببه‌ن و بچێتە ناو شەڕەوە” “بێ کۆتایی”.
بەپێی ڕۆژنامەکە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری “مه‌سه‌ده” باسی لە پێشهاتە سەربازی و سیاسییەکانی سوریا کرد رایگه‌یاند، “تورکیا هەمیشە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی له رۆژئاوای كوردستان، و ئەم داواکارییە دەکاتە مەرجێک لەسەر هاوبەشەکانی لە ناتۆ، بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا وه‌ربگرێت”. ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا لە دانوستانه‌كانی “ئه‌ستانا”دا لەگەڵ ڕووسیا داوای ڕێگ پێدان ده‌كات تا هێرش بکاتە سەر “رۆژئاوای كوردستان لە بەرامبەردا ڕێگە بە ڕووسیا بدات هێرش بكاته سه‌ر ناوچەکانی دیکەی سوریا کە لەژێر ده‌ستی میلیشیاكانی توركیادایه لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە”،
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانه‌كانی سێ قۆڵی “ئه‌ستانا” لە نێوان ڕووسیا، تورکیا و ئێران “بەشدار و کاریگەرە لە دوسیه‌ی سوریا، و بەرژەوەندییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و سێ وڵاته دوورخستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانه لە خاکی سوریا.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “تورکیا هەوڵدەدات ڕای گشتی عەرەبی ڕازی بکات له دژی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی خۆسەری له رۆژئاوای كوردستان، و هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌ره سیاسییه‌كانی نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سوریا تێكبدات،”. باس لەوەش کراوە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ سەرکردایەتی هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا هەبووە.