دوای هەولێر و رمێلان… “مقاوەمەی ئیسلامی ” بنکەیەکی هاوپەیمانان لە حەسەکە دهكاته ئامانج
دێرهزوور – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئهمڕۆ شەممە، بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە شارۆچكهی شەدادی باشووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، بە مووشەک هێرشی كرایه سهر، و “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشهكه ڕاگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گروپی “مقاوەمەی ئیسلامی ” بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکیان کردە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە شاری هەولێر، دوێنێ هەینییش، “مقاوەمەی ئیسلامی ” بهرپرسیارهتی خۆی له هێرشكردنه سهر بنكهی خەراب ئهلجیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندهواری دێریکی رۆژئاوای كوردستان راگهیاند.
گرووپی “مقاوەمەی ئیسلامی” لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕهكۆمهڵایهتییهكان بهڵاویانكردهوه، كه بە مووشەک بنکەی هێزەکانی ئەمریکایان لە شەدادی باشووری حەسەکە کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێرشەکە بۆ سەر ڕاستەوخۆ ئامانجەکەی پێكاوه” بەبێ ئەوەی زیانەکان ئاشکرا بکات.