هێرۆ مستهفا بوه به باڵیۆزی ئەمریکا لە قاهیرە
ههولێر – نۆرس پرێس
دوای پشتڕاستكردنهوه لەلایەن ئەنجومەنی پیران،باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قاهیرە پێشوازی لە هێرۆ مستەفا کرد وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە میسر.
باڵیۆزخانەی ولایهته یهكگرتووهكان له تۆری كۆمهڵایهتی“”X بهڵاوی كردهوه،”پیرۆزە لە هێرو مستەفا دهكهین بە بۆنەی دامهزراندنی وەک باڵیۆزی وڵاتهكهمان لە میسر كه لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە كاندید كرابوو! چاوەڕوانی پێشوازی كردنی دهكهین لە قاهیرە”.
ئهوهشی خستهڕو، كه “ئێستا زیاتر لە جاران هاوبەشییە ستراتیژییەکەمان لەگەڵ میسر بۆ ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی ناوچەکە گرینگە”
هێرۆ مستهفا خەڵکی شاری هەولێرە و چەندین بەرپرسیارەتی لە حکوومەتی ئەمەریکا هەبووە،له 2019 تا 2023 باڵیۆز ئهمریكا بووه له بولگاریا.
لە ساڵی 2016، لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە وڵاتی پورتوگال کاری کردووە و راوێژکاری سیاسی بووە لە باڵیۆزخانەی ئهمهریكا له نیودهلهی لە هیندستان.
لە ساڵانی 2009 بۆ 2011، راوێژکاری جۆ بایدن بووه بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا.
هێرۆ یەکێک بووە لەوانەی، لە نزیکەوە چاودێری دانووستانەکانی گروپی ٥ كۆ ١ی لەگەڵ ئێران کردووە. لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئێران، ئیسرائیل – فەڵەستین و ئوردن بووە. لە ساڵی 2005 بە ئەرکێکی سیاسی لە شاری مووسڵ کاری کردووە و چەند بەرپرسیارەتی سیاسی لە لوبنان و یۆنان و ئەفغانستانیش هەبووە.
ئەو سیاسییە کوردە، لە ویلایەتی نۆرس داکۆتا ژیانی بەسەر بردووە و جیا لە ئینگلیزی، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، یۆنانی، هیندی و پورتوگالی دەزانێت و لە زانکۆی پرینستۆن ماستەری لە خزمەتگوازاری سیاسەتی دەرەوە بەدەستهێناوە.
هێرۆ موستەفا لە دایکبووی ساڵی 1973 لە شاری هەولێرە و کچی تێکۆشەری دێرین عەبدولقادر محەمەد ئەمین، دامەزرێنەر و سەرنووسەری رۆژنامەی بارزانە کە لە ئەمەریکا دەردەچوو.