نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن كۆبوونه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و دۆخی ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه بوو
دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئيليزێ له پاريس له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازى لێكرا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عێراق و دوايين پێشهات و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان له باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و فه‌ره‌نسادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێويسته له دۆخى ئالۆزى ناوچه‌كه‌دا، ئارامى و سهقامگيريى عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه‌كان بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى شه‌ڕ و پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل و گه‌يشتنى هاريكاريى مرۆيى بۆ لێقه‌وماوان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مهترسييهوه.
هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.