ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی حه‌سه‌كه ره‌خنه له هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێت له باره‌ی هێرشێكی توركیاوه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
هاوسه‌رۆكی كه‌رتی حه‌سه‌كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌یاننامه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی راهێنانه‌وه‌ی كچه مێردمنداڵه‌كان “به‌س نییه”.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابوردو، توركیا به درۆن هێرشێكی بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی راهێنانه‌وه‌ی كچه مێردمنداڵه‌كان كه له كاری سه‌ربازی دورخرابونه‌وه ئه‌نجامداو به‌هۆیه‌وه چوار كچ گیانیان له ده‌ستدا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد.
خه‌بات سلێمان، سه‌رۆكی كه‌رتی حه‌سه‌كه بۆ نۆرس پرێس وتی، ده‌بو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی توند‌و زبری بۆ رێگری له فڕینی درۆنه توركییه‌كان له ناوچه‌كه بگرتایه‌به‌ر، به تایبه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا كه فڕینه‌كانیان زیادیانكردوه.
دوای ئه‌وه‌ی له نێوان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی “هه‌سه‌ده” رێكه‌وتن مۆركرا بۆ دورخستنه‌وه‌ی منداڵان له هێزه سه‌ربازییه‌كان، چه‌ندین ناوه‌ند بۆ سه‌رله‌نوێ راهێنانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه كراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه كۆمه‌كی ده‌كرێن، به‌پێی ئه‌وه‌ی خه‌بات سلێمان ئاماژه‌ی پێكرد.
سه‌رۆكی كه‌رتی حه‌سه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له چوار مانگی دواییدا، هێرشی درۆنه‌كانی توركیا زیادیانكردوه‌و هیچ جیاكارییه‌ك ناكه‌ن له نێوان “سه‌ربازی و سیڤیل”؛ ئه‌مه‌ش جۆرێك له ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا دروستكردوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی زیندوبونه‌وه‌ی شانه‌كانی داعشی ده‌كات.
زیادبونی ئه‌و هێرشانه له‌كاتێكدایه رۆژانه له هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن له نێوان هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سوریا‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له‌لایه‌كی تر گرژی سه‌ربازی دروست ده‌بێت.