میلیشیایه‌كی سه‌ر به تورکیا دەست بەسەر هاوکارییەکانی گونده‌واری عەفریندا دەگرێت
عەفرین – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، میلیشیایه‌كی سه‌ر به تورکیا دەستیان بەسەر چوار بارهەڵگردا گرت، كه بە ئامێری تایبه‌ت به پڕۆژەی گەرمکەرەوەیان باركردبوو، کە بڕیار بوو چوارچێوەی هاوكارییه‌كان بۆ کەمپی پەنابەران لە شارۆچکەی جندرێسی گونده‌واری عەفرین، بەسەر 170 خێزاندا دابەش بکرێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كی كارگێڕی لە ئەنجومەنی خۆجێیی جندرێس كه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ گروپی چه‌كداریی سلێمان شا ناسراو بە “عەمشات” دەستیان بەسەر چوار بارهەڵگردا گرتووە کە لەلایەن ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە بۆ یەکێک لە کەمپەکانی جندرێس دابینکرابوون پێش ئەوەی بگەنە کەمپەکە، و گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە کۆگاکانی لە شارۆچکەی شێخ حەدید لە گونده‌واری عەفرین بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی روون بكرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاربوو ئەم هاوکارییە لە چوارچێوەی پڕۆژەیهك بەسەر 170 خێزاندا وەک قۆناغی یەکەم دابەشبکرێت.
ڕۆژی 22ی مانگی ڕابردووش میلیشیایه‌كی سه‌ر به تورکیا دەستیان بەسەر سێ بارهەڵگردا گرت كه ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی باركردبوو بڕیاربوو له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا بەسەر 300 خێزانی شار و گونده‌كانی سه‌رێ كانیدا دابەشدەکرێت.