قامشلۆ.. 33 پارتی سیاسی داوای خۆدورگرتن ده‌كه‌ن له ئاشتهواییكرد له‌گه‌ڵ توركیا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، 33 پارت له رۆژئاوای كوردستان، داوایان له حكومه‌تی دیمه‌شق كرد له هه‌ر ئاشتهواییكردنێك له‌گه‌ڵ توركیا دوربكه‌وێته‌وه به‌وپێیه‌ی “خواسته‌كانی گه‌لانی سوریا به‌دیناهێنێت.”
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له‌لایه‌ن سه‌نحریب به‌رسۆم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی سریانی خوێندرایه‌وه به ئاماده‌بونی پارته سیاسییه‌كان، كه له ناویاندا پارته‌كانی سه‌وز و پارێزگاران و بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕینی دیموكراتی و چه‌ندین پارتی تر هه‌بون.
له‌و به‌یاننامه‌دا هانی حكومه‌تی دیمه‌شق درا هه‌ڵوێستێكی جدی بۆ ده‌ركردنی “داگیركاری توركیا” به هاوكاری له‌گه‌ڵ سوریای دیموكراتی “هه‌سه‌ده” بگرێته‌به‌ر.
ئه‌و پارتانه داواشیانكرد هه‌ڵوێستی دانیشتوانی ناوچه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و ناوچانه به هه‌ند بگیرێن كه توركیا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه “خواستی سورییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت.”
باس لهوهشكراوه، ئه‌وه‌ی روده‌دات، “قۆستنه‌وه‌ی خوێنی سورییه‌كانه”، بۆیه پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كانی ململانێكه، دور له دروستكردنی نه‌هامه‌تی بۆ سورییه‌كان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هاوكات ئه‌و پارتانه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا به‌رپرسیارییه‌تی “بهدڕهفتارییهكانی توركیا”یان خسته ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا.