عه‌فرين.. ژماره‌يه‌ك مامۆستا به تۆمه‌تى هاندان دژى زمانى توركى ده‌ستگير ده‌كرێن
عەفرین – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، گروپى چه‌كدارى “جه‌يش وه‌ته‌نى” سه‌ر به تورکیا پێنج مامۆستای لە شاری عەفرین بە تۆمەتی هاندان دژى زمان و رۆشنبيرى تورکی دەستگیر کرد.
ڕۆژی 21ی مانگی ڕابردووش، چه‌كدارانى جه‌يش وه‌ته‌نى کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی لە شاری گرێ سپىى رۆژئاواى كوردستان، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە سەپاندنی زمانی تورکی لە قوتابخانەکاندا ده‌ستگيركرد.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی پەروەردە و فێركردن لە عەفرین بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چه‌كدارانى جه‌يش وه‌ته‌نى سه‌ر به توركيا بە بیانووی هاندانی قوتابیان دژی فێربوونی زمانی تورکی و پاراستنی زمانی دایک و ڕەتکردنەوەی ئەو کولتوورە تورکیەی کە لەلایەن پەیمانگای یونس ئێمرە لە ساڵی 2019 سەپێندرابوو، پێنج مامۆستایان له عەفرین و گونده‌وارى حەلەب بە گشتی دەستگیرکرد.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى دەستگیرکراوه‌كان ئاماژەی بەوەکرد، “مه‌هیار عەلی، سەباح ئاوجان، تاریق دەربول” و دوو مامۆستاى دیکە هه‌يه کە ناویان نەزانراوە، ده‌ستگيركراون كه وانەيان به قوتابيانى پەروەردەی بنەڕەتی ده‌گوته‌وه.
پێشتر پهيمانگاى یونس ئێمرە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو ئەنجومەنە خۆجێيانهى كه تورکیا بەڕێوەی ده‌بات لە رۆژئاواى كوردستان، وه‌ك هاندانێك سەبەتەی خۆراکيان بەو خێزانانە ده‌دا کە منداڵەکانیان لە ناوەندە پەسەندکراوەکان تۆمار ده‌كرد بۆ فێربوونى کو‌لتوور و زمانی تورکی.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، چه‌كدارانى جه‌يش وه‌ته‌نى دەستدرێژییان کردووەتە سەر دوو مامۆستا و ئازاريان داون پێش ئەوەی لەبەرچاوی خێزانەکانیان، لە گەڕەکی فیلات لە شاری عەفرین دەستگیریان بکەن.