لە ڕۆژی جیهانیی (كۆبانێ) دا… داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا دهكرێت بۆ سەر ئهو شاره
کۆبانی – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی بهڕێوهبهری خۆسهری لە کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بانگەواز ئاراستەی کۆمەڵگای نێودهوڵهتی و ڕێکخراوە جیهانییهكان دهكات کە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان بۆ سەر کۆبانێ ڕابگیرێن، چونكه سهرهتای شکستپێهێنانی “داعش” لە جوگرافیای سوریادا هەشت ساڵ لەمەوبەر لهم شارهوه دەستیپێکرد.
ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2014 چهند چەکدارێكی کورد لە چەند گەڕەکێکی کۆبانی، شەڕی داعشیان دەکرد کە ئهوكات ئهم رێكخراوه تیرۆریستییه ناوچەیەکی بەرفراوانی کۆنتڕۆڵ کردبوو، دواتر بههۆی ئهو بهرخودان و ئازایهتییهی لهم شاره بینرا دژی داعش، کەسایەتییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان هەڵمەتێکی جیهانییان ڕاگەیاند وەک هاوسۆزی لەگەڵ بەرخۆدانی کۆبانی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
لهمبارهیهوه مزگین خەلیل، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکار لە کۆبانێ، بانگەواز بۆ وەستاندنی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر شاری کۆبانێ دهكات، ئهو شارهی داعشی تێکشکاند.
ناوبراو لە پەراوێزی ئاهەنگێکدا کە ئەنجومەنی جێبەجێکار بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاودەنگی لەگەڵ کۆبانێ ڕێکخرابوو، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لەم ڕۆژەدا هەموو جیهان لهپاڵ کۆبانێ وەستایهوه دوای ئەو بەرخۆدانە بوێرانەی کە گەل و ژنان نیشانیان دا دژی دڕندەیی داعش.
ئاماژهی بهوهشكرد: بانگەواز لە هەموو زلهێزەكانی جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە لە بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیادا پشتیوانی کۆبانێ بكهن، بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە سایەی ئەو هەزاران کەسەدا بەدەست هاتوون کە گیانیان بەخت کرد.