پێدەرسۆن: پێشهاتە هەرێمیەکان بۆ سووریا وەک گڕ تێبەردانی بارووتە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، گەیر پێدەرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا، هۆشداریدا لە پێشهاتە هەرێمییەکان کە لە ناوچەکەدا روودەدەن و مەترسییەکانیان بۆ سەر سووریا و گوتی، “گرژییەکانی ناوچەکە خەریکە سووتەمەنی بۆ ئاگرەکە زیاد دەکەن، لە کاتێکدا خۆی هەر وەک بەرمیلە بارووتێک بوو و خەریک بوو دەتەقییەوە”.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە، خاکی سووریا لە ئەنجامی کاردانەوەی ئەو شەڕەدا، پێشهاتی راستەقینەوەی بەخۆیەوە بینیوە، فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەڵەب چەندین جار کەوتوونەتە بەر هێرش و چەند شوێنێکیش لە باشووری سووریا  لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون .

پێدەرسۆن لە میانی وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی، “نیگەرانی هەیە سەبارەت بە پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا، بەو پێیەی دۆخی ئێستا مەترسیدارترین دۆخە بەهۆی کاردانەوەکانی شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسەوە”.

ناوبراو لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکاندا گوتی: “لە مانگی ئازاری 2020ەوە ململانێی سووریا چووەتە ناو چەقبەستوویی ستراتیژییەوە”.

 روونیشی کردەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر هۆشداری دابوو کە بارودۆخی ئێستا سووریا بەرەو هەڵوەشانەوەیەکی قووڵتر و درێژخایەنتر دەبات، لە گەڵ مەترسییەکانی پەرەسەندنە سەربازییەکان، کە ئەمەیان لە هەمووی نیگەرانکەرترە.

لە کاتێکی پێستری دوێنێدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند کە بنکەکانیان کە لە سووریا لە 17ی ئەم مانگەوە تا   ئێستا 9 جار کراون بەئامانج لە ناوچەکانی دێرەزوور و گوندەواری حەسەکە.

راشیانگەیاند، ئەمڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداروە، بەو پێیەی دۆخەکە گەشتووەتە ئاستی مەترسیدارترین، بەپێی دەربڕینی خۆیان.

لە کۆتایی وتەکەیدا، پێدەرسۆن ئاماژەی بەوەدا، ئەگەری ئەوە هەیە ئێستا سورییەکان رووبەڕووی هەڵکشانێکی فراوانتر ببنەوە کە پەیوەندی بە “پێشهاتە مەترسیدارەکانی ئیسرائیل و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و ناوچەکەوە هەیە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی