چلاکوانێکی سیاسی کورد: هێرشەکانی تورکیا بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و روسیا ئەنجامدەدرێن

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە چالاكوانێكی سیاسی خەڵكی كۆبانی، رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، هەموو ئەو هێرشانەی توركیا لە رۆژاڤا ئەنجامی دەدات، دەرئەنجامی بەدەستهێنانی گڵۆپی سەوزی ئەمریكی و رووسیایە، ئەوەش دوای ئەوەی هەردوولا رەتیانكردەوە کە رێگەبدەن توركیا ناوچە نوێیەكان  داگیربکات.

لەم دواییانەدا، بە ئامانجگرتنی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە پەرەی سەندووە، بەتایبەتی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون، وەک ئەوەی لەم 16ی ئابەدا لە شاری کۆبانی ڕوویدا کە ئەو شارە هەڕەمەکیانە لەلایەن لایەنی تورکیاوە بە هاوەن و تۆپ بۆردومان کرا.

محەممەد عارف، چالاکوانی سیاسی لە کۆبانی رایگەیاند، تورکیا بە ئامانجی ترساندن و ئاوارەکردنی گەلی کورد سەرنجی خستۆتە سەر ناوچە زۆرینە کوردەکان.

پەرەسەندنەکانی تورکیا دوای بەڕێوەچوونی لوتکەی سوچی و تاران دێت، کە هەر سێ لایەنی سەرۆک کۆماری تورکیا و هاوتا ڕووسی و ئێرانییەکانی کۆکردەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان ڕەتکردنەوەی ڕەهای خۆیان بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێی تورکیا لە ناوچەکە ڕاگەیاند.

چالاکوانەکە ئاماژەی بەوەدا كە “هێرشكردنە سەر هێزەكانی حكومەتی دیمەشق لە كۆبانی، راستەوخۆ و بەم زەبروزەنگەوە، ئامانجی هەوڵدانە بۆ تێركردن یان هەڵمژینی توڕەیی جەماوەریە لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە.”

فڕۆكه جه نگییه كانی توركیا پێگه ی ئه ندامانی سوپای سووریایان كردبووه ئامانج له گوندی “جارقلی” كه نزیكه ی 20 كم له رۆژئاوای شاری كۆبانیوە دووره و ژماره یه ك له ئه ندامانی كوژران  و بریندار بوون.