تورکیا هێزی سەربازی زیاتر بۆ بنكه‌كانی له سه‌رێ كانی دەنێرێت
سه‌رێ كانی – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە تورکیا هێزی سەربازی زیاتری ڕەوانەی بنکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی سه‌رێ كانی لە باکووری حەسەکە كرد.
هێزەکانی تورکیا لە زیاتر لە 45 خاڵ و بنکەی سەربازییان لە ناوچەکانی گرێ سپی لە باکوری ڕەققە و سه‌رێ كانی لە باکووری حەسەکە جێگیرکردووه، لەو ناوچانەی لە کۆتایی ساڵی 2019 گروپه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره داگیریان کرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە دەروازەی سه‌رێ كانی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، کاروانێکی سەربازی تورکیا کە حه‌وت زرێپۆشی لەخۆگرتبوو، ئەمڕۆ لە ڕێگەی دەروازەی سه‌رێ كانییه‌وه هاتوونه‌ته ژوورەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمه پێنجەمین جاره توركیا لەماوەی ئەم مانگەدا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كات، كه هاوکاتە لەگەڵ جموجۆڵی گروپه‌كانی وه‌ك جه‌یش وه‌ته‌نیی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره.
ئەو سەرچاوەیە ده‌ڵێت زیادكردنی هێز و جموجۆڵه‌كانی توركیا وه‌ك ئاماده‌كارییه بۆ پلانێك كه تا ئێستا سیماكانی دیارنین ، كه ژماره‌ی سه‌رباز و هێزه‌كانی له‌سه‌ر هێله‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانییه‌وه به درێژایی شه‌ش كیلۆمه‌تر زیاد كردووه.