“هەسەدە” کوشتنی 19 چەکدار لەسەر دەستی هێزەکانی له گونده‌واری دێرەزوور ڕادەگەیەنێت
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، توانیویانە 19 چەکداری سەر بە حکومەتی دیمەشق و دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بکوژن، کە هێرشیان کردبووە سەر ناوچەکانی گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەیانی ئەمڕۆ بەکرێگیراوانی ڕژێمی سوریا و دەزگا ئەمنییەکانی بە تۆپ و هاوەن و چەکی دوشکە هێرشیان کردە سەر گوند و شارۆچکەکانی (ئەبو حەردوب، زیبان و ئەبو حەمام) . هێرشەکەش ژمارەیەکی زۆر کوژراوی لێکەوتەوە، لەنێویاندا هاووڵاتی سڤیل هه‌یه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو هێرشەکە له‌لایه‌ن هێزەکانی حکومەتی دیمەشقەوە لە سێ قۆڵه‌وه لە گوند و شارەکانی (سه‌بیخان، دوەیر و مەیادین) ده‌ستی پێكردووه به مه‌به‌ستی کۆنترۆڵكردنیان.
هه‌سه‌ده ئاماژەی بەوەشکردووه، هێزەکانیان به‌رپه‌رچی ئەو هێرشەیان داوه‌ته‌وه و دوای پێکدادانی قورس لەگەڵ چەکدارەکان، لە ئەنجامدا 19 چەکدار کوژران و 20 چەکداری دیکەش برینداربوون، هەروەها دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا.
ڕاشیگه‌یاندووه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه، سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانیان و چوار هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 کەسی دیکەش برینداربوونه.