له گونده‌واری عه‌فرین گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا رێگری له جوتیاران ده‌كه‌ن به‌رهه‌می زهیتونهكانیان كۆبكه‌نه‌وه
عەفرین – نۆرس پرێس
له گونده‌واری عه‌فرین میلیشایه‌كی سه‌ر به تورکیا ڕێگری لە جوتیارانی چوار گوند ده‌كات و لێناگه‌ڕێ به‌رهه‌می زەیتوونهكانیان كۆبكه‌نه‌وه، چونکە ئامادە نەبوون پارە بدەنە ئەندامانی ئەو میلیشایه.
لە سەرەتای وەرزی چنینه‌وه‌ی زه‌یتون لە کۆتایی مانگی ڕابردوو و سەرەتای ئەم مانگەوە، نۆرس پرێس لە ڕێگەی پەیامنێرەکانییەوە چاودێری ئەو میلیشایانه‌ی کردووە کە بە دۆلار پێدانی سه‌رانه به‌سه‌ر جووتیاراندا دەسەپێنن لە بەرامبەر ڕێگەدان بە كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می زەیتوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی کارگێڕی لە ئەنجوومەنی شارۆچکەی بلبله له گونده‌واری عه‌فرین، بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، میلیشای سوڵتان موراد ڕێگری لە دانیشتوانی گوندەکانی هۆزان، حاجیب، تفلە و قوتان ده‌كه‌ن له چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می زه‌یتون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی به‌وه‌ش کرد بڕی ئه‌و سه‌رانه‌یه‌ی کە بەسەر جووتیاراندا سەپێنراوە له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیاوه جیاوازه كه به‌ناوی پاراستنه‌وه وه‌ریده‌گرن و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ده‌ن كه خۆیان له پێدانی پاره به دوور ده‌گرن.
ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنه‌وه‌ی: مالین محه‌مه‌د