پێشێلکاری و بۆردومانی شەوانەی تورکیا لە گوندێکی باکووری حەسەکە
حەڵەب – نۆرس پرێس
شەوی یەکشەممە هێزەکانی تورکیا بە دوو گولە هاوەن گوندێکیان لە رۆژئاوای شارۆچکەی درباسییە لە باکووری حەسەکە کردە ئامانج، ئەوەش هاوکات بوو بە سوڕانەوەی فڕۆکەی چاودێری بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا.
سهرچاوهیهكی سهربازی به نۆرس پرێسی راگهیاند كه نیو كاتژمێر دوای نیوهی شهوی رابردوو دوو گوله هاوهنی توركی بەر گوندی جەتلی (1 كم له رۆژئاوای دهرباسییه) كهوتووه لە ناوچەی زهوییه كشتوكاڵییهكان.
ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ فڕینی چڕ و پڕی فڕۆکەکانی چاودێری تورکیا بەسەر ناوچەکەدا، کە بە وتەی ژمارەیەک لە شایەتحاڵەکان لە درەنگانی شەودا دەنگیان دەبیسترا.
گوندەکانی باکووری حەسەکە کە دەکەونە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگەوە، پەرەسەندنی سەربازی گەورەی تورکیایان بەخۆوەبینیوە لە بەکارهێنانی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.