هێزەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندەواری باکووری حەڵەب دەکەن بە ئامانج
حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ،دووشهممه هێزهكانی توركیا و میلیشیا دڵسۆزهكانیان دهوروبهری چهند گوند و شارۆچكهیهكیان له گوندەواری باكووری شاری حهلهب كرده ئامانج.
شایەتحاڵەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی “حساجک، ساموقە، کول سروج، مەرعناز” لە گوندەواری حەڵەب و” شوارگە، قەڵای شوارگە، و ئەلقەمیە”ی سەر بە ناحیەی شەرا لە گوندەواری عەفرین، هەروەها بەنداوی ئەلشەهبا و شارۆچکەی فافینیشیان بۆردومان کردووە.
ئێواره ی دوێنێ هێزه كانی توركیا و میلیشیا چه كداره كانی دڵسۆزیان به دووگولە شارۆچكه ی تل رەفعەتیان له گوندەواری باكووری شاری حه ڵه ب كرده ئامانج و زیانی ماددیان بە ناوچەکە گەیاند.
ماوەی چەند مانگێکە هێزەکانی تورکیا بۆردومانەکانیان بۆ سەر گوندەکانی گوندەواری باکوری حەڵەب پەرەپێداوە، بە تایبەت دوای ئەوەی نزیکەی 9 مانگە تورکیا هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەکات کە مەنبیج و تل رەفعەت لە باکوری سوریا دەکاتە ئامانج.