دوای داواکاری جوتياران، به‌ڕێوبه‌رى خۆسەرى ڕێگە بە هەناردەکردنی به‌رهه‌مى پیاز دەدات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتی دەروازەکان لە رۆژئاواى كوردستان ڕێنمایی ئاڕاسته‌ى سەرجەم دەروازە سنوورییەکان کردووه کە ڕێگە بە هەناردەکردنی به‌رهه‌مى پیاز بده‌ن بۆ دەرەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی به‌ڕێوبه‌رى خۆسه‌رى بەبێ سنووردارکردن و مەرج دانان.
سەرەتای هەفتەی ڕابردوو جووتیاران داوایان کرد به‌ڕێوبه‌رى خۆسه‌رى ڕێگەیان پێبدات ئەو به‌رهه‌مه هەناردە بکەن بەبێ ئەوەی بڕی ڕێگەپێدراو دیاری بکەن، کە پێشتر ڕۆژانە 300 تۆن دياريكرابوو.
لە دەقی ئه‌و رێنماييهى ئاڕاسته‌ى ده‌روازه‌كان كراوه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو کشتوکاڵ و ئاودێری لە رۆژئاواى كوردستان بڕیارەکەی داوە و له پێناو هه‌ڵگرتنى ئه‌و سنووردارکردنه‌ی له‌سه‌ر هەناردەکردنی به‌رهه‌مى پیاز هه‌بوو بۆ هه‌نارده‌كردنى بۆ دەرەوەی ناوچەکانی به‌ڕێوبه‌رى خۆسه‌رى بەبێ سنووردارکردن و دانانى مەرج.
ئاماژە بەوەشکراوه، کشتوکاڵ و ئاودێری لە رۆژئاواى كوردستان له پێناو بەرژەوەندی گشتی هه‌موو ڕێوشوێنێک ده‌گرێتەبەر ئەگەر پێویست بێت .