یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە عێراقی و نێودەوڵەتیەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی کامپی هۆل
هەولێر- نۆرس پرێس
دوێنێ، یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتیەکان، بۆ دامەزراندنی گروپێکی کاری هاوبەش بە گێڕانەوەی عێراقیەکانی کامپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستانەوە و هەڵوەشاندنەوەی کامپەکە.
لە راگەێنراوێکی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقدا هاتووە، ” ئەعرەجی به وتارێك دانیشتنهكهی كردهوه كه تیایدا جهختی له گرنگی كاركردن كردهوه بۆ كۆتایی هێنان بهو مهترسیهی كامپی هۆل دروستی كردووه و كۆمهڵگای نێودهوڵهتیش بهرامبهر ئهم دۆسیە بهرپرسایهتی خۆی له ئهستۆ گرت و ئاماژهی بۆ ئهوه كرد كه حكومهتی عێراق بڕیارێكی ئازایانهی داوه و لە مانگی ئایاری 2021 ەوە دەستی بە جێبەجێکردنی کردووە”
هەر لە راگەێنراوەکەدا هاتووە کە قاسم ئەعرەجی سوپاسی لایەنە نێودەوڵەتیەکانی کردووە بۆ گرنگیدان بەم دۆسییە و پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ حکومەتی عێراق.
لە ئەنجامی دانیشتنەکەدا چوار گروپی بەشەکی عێراقی و نێودەوڵەتی پێکهێنرا، لە بوارەکانی (یاساکانی پاراستنی منداڵان، بواری ئاسایش و لیپێچینەوە لە پێگەشتووەکانیان، دووبارە ئامادەکردنەوە، دووبارە یەکگرتنەوەی خزمەتگوزارییە جوڵاوەکان)، بە گوێرەی راگەێنراوەکە.
لە راگەێنراوەکەدا هاتووە: لە ژێر رۆشنایی ئەم بڕیارانەدا و لە ژێر چاودێری حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسییە مەترسیدارە، دەستپێکردنی کاری هاوبەش ڕاگەیەندرا.