پشتیوانی سەربازی رووسی رەوانەی باکووری رۆژئاوای سووریا کرا
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی رووسیا پشتیوانی سەربازییان رەوانەی چەند بنکەیەکیان کرد لە گوندەواری ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانی سەربازی کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە ناوچەکەدا بەدیدەکرێت.
سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە “جەبهەی وەتەنی” بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کە ئەوان چاودێری گەیشتنی پشتیوانی سەربازیی هێزەکانی رووسیایان کردووە، بۆ هەرسێ بنکەی (کفرنبل و تلمنس) لە باشووری ئیدلب و (فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبوزهور) لە رۆژهەڵاتی ئیدلب.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پشتیوانیانەی کە گەیشتوونەتە شاری کفرنبل لە 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوون، کە سێ تۆپی لەیزەری کراسنابوڵیان تێدابوو، هاوکات 21 ئۆتۆمبێلی دیکە بەسەر (تلمنس و فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبوزهور) دا دابەشکران کە پێکهاتبوون لە چەک و تەقەمەنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای چاودێریکردنی هاتنی پشتیوانییە سەربازییەکە، ژووری ئۆپراسیۆنی “فەتحولموبین” پێگەکانی رژێمی سووریا و هێزەکانی روسیایان لە شاری کفرنبل و شارۆچکەی تلمنس بە تۆپ و مووشەک کردووەتە ئامانج و کۆگایەکی تەقەمەنیشیان کردووەتەئامانج.