بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا دەبنە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنی نەوت بەسەر دانیشتواندا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێکی لیژنەی سووتەمەنی لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بۆردومانەکەی تورکیا بووەتە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنی نەوتی گەرمکەرەوە بەسەر دانیشتواندا.
لە 5ی تشرینی یەکەمدا، دامەزراوەکانی گاز و کارەبا و نەوت لە رۆژئاوای کوردستان، لەئەنجامی زنجیرەیەک هێرش و بۆردومانی تورکیاوە، لەکارخران.
حەسەن محەمەد، هاوسەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە قامشلۆ بۆ نۆرس پرێس روونیکردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاڤا کاریگەری لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی گەرمکەرەوە بەسەر دانیشتواندا هەبووە.
ئەو بەرپرسە گوتیشی، تا ئێستا چوار ملیۆن و 655 هەزار لیتر نەوت بەسەر 16 هەزار و 523 خێزاندا دابەشکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە “دەبوو لەم ژمارەیە زیاتر دابەش بکرایە، بەڵام راگرتنی فەرمانگە و دامودەزگاکان لە ئەنجامی بۆردومانەکانەوە، بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک دواکەوتن لە کارەکانماندا رووبدەن”.