لە دێرەزوور هێرشکرایە سەر چەند بارەگایەکی”هەسەدە”
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی سێشەممە، چەکدارانی نەناسراو بە چەکی ئۆتۆماتیکی هێرشیان کردە سەر چەند بارەگایەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە گوندەواری دێرەزوور لە رۆژئاوای کوردستان.
هێرشی چەکدارە نەناسراوەکان بۆ سەر خاڵەکانی پشکنین و بارەگاکانی “هەسەدە” لە چوارچێوەی چالاکییەکانی شانەکانی داعشدا پەرەی سەندووە، هەروەها پەڕینەوەی چەکدارانی سەر بە هێزەکانی حکومەت و میلیشیا ئێرانییەکان بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات لە ماوەی رابردوودا.
سەرچاوەیەکی سەربازی “هەسەدە” لە دێرەزۆوور رایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان بە چەکی ئۆتۆماتیکی بارەگای “هەسەدە”یان لە ناحیەی ئەلجەردی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور کردە ئامانج و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و هێرشبەرەکاندا روویداوە، هێرشبەرەکانیان ناچار کردووە بکشێنەوە.
سەرچاوهکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ هێرشێکی دیکە کە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە بۆ سەر بارەگایەکی سەربازی هێزەکانی “هەسەدە” ئەنجامدرا، لەنزیک کەناری رووباری فورات لە شارۆچکەی ئەلحەوایج و بەئامانجگرتنی بارەگایەکی دیکە لە شارۆچکەی ئەلتەیانە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، سەرجەم هێرشەکان لە لایەن ئەندامانی هەسەدەوە تێکشکێنراون، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لێبکەوێتەوە.