له ته‌نه‌ف هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە
رو‌كبان – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی سەربازی تەنهف لە باشووری سوریا لەسەر سنووری عێراق و ئوردن، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستهخوارەوە پێش ئەوەی بگەنە ئەو بنکەیه، پێدەچێت لەلایەن میلیشیا ئێرانییەکانەوە ئه‌م كاره ئه‌نجام درابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی سەربازیی تەنهف به په‌یامنێری نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند، دوو فرۆكه‌ی بێ فڕۆکه‌وانیان تێكشكاندووه، كه له ئاسمانی عێراقه‌وه نێردرابوون، پێش ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن له بنکه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، خراونه‌ته خواره‌وه .
هەینی ڕابردووش، ئاژانسی ئەسۆشهیتد پرێسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو، گروپه چەکدارەکان لانیکەم چوار هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق ئه‌نجامداوه.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنەکە ڕانەگەیاندووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.