بەهۆی تەقینەوەكه‌ی قامشلۆ ژنێک گیانی لەدەستداوه‌ و كه‌سێكیش بریندار بوو

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک، ژنێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کۆرنیش لە ناوه‌ڕاستی شاری قامشلۆ ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە ، له‌مباره‌یه‌وه‌ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەدا کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا جێپ بووە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكه،‌ مینێکی نه‌ته‌قیو لەلایەن تیمەکانه‌وه‌ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

بەهۆی تەقینەوەکە ژنێک گیانی لەدەست دا، پیاوێکیش بریندار بووه‌ و بۆ وه‌رگرتنی چارەسەری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەی به‌وه‌كردبوو ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانیان بۆ زانینی‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: تەیسیر محه‌مه‌د