حه‌سه‌كه.. رێكخراوێكی ناوچه‌یی به ئامانجگرتنی ناوه‌ندێكی فێركاری به پێشێلكاری له قه‌ڵه‌مده‌دات
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
رێكخراوێكی خۆجێیی ژنان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئامانجگرتنی ناوه‌ندی سه‌رله‌نوێ راهێنانه‌وه‌ی كچانی مێرمنداڵ “به پێشێلكردنی میساقی مافی مرۆڤ و منداڵان” له قه‌ڵه‌مده‌دات.
دوێنێ شه‌ممه ده‌سته‌ی په‌روه‌رده له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر رایگه‌یاند، چوار كچ له بۆردومانی درۆنێكی توركیا بۆسه‌ر ناوه‌ندێكی راهێنانه‌وه‌ی كچانی مێردمنداڵ كه له كاری سه‌ربازی دورخراونه‌ته‌وه، گیانیان له ده‌ستداوه.
رێكخراوی “سارا”ی په‌یوه‌ندیدار به پرسه‌كانی توندوتیژی دژ به ژنان رایگه‌یاندوه، گیان له ده‌ستدانی ئه‌و كچانه، “تاوانی جه‌نگ و كارێكی تاوانكارییه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به ئامانجگرتنی ئه‌و ناوه‌نده كه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندایه، “تاوانێكه هیچ مرۆڤبون و شه‌رعییه‌تێكی تێدا نییه.”
دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) ئاشكرایكرد، پێنج منداڵ له كۆی حه‌وت سیڤیل گیانیان له ده‌ستداوه‌و 17 منداڵی تریش له كۆی 27 سیڤیل برینداربون.”
رێكخراوی سارا له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا داواشیكردوه قه‌ده‌غه‌ی ئاسمانی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ردا بسه‌پێنرێت تا توركیا ناچار بكرێت به وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه‌كانی.