لە شاری قامشلۆ ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه‌

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای کۆرنیش لە ناوەڕاستی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان تەقییەوە، ده‌گوترێت ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

شایەتحاڵێک ڕایگه‌یاندووه‌، ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێپ لە شەقامی کۆرنیش لە ناوه‌ڕاستی شارەکە تەقیوەتەوە، تا ئێستاش هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووه‌، هاوکات کارمەندانی فریاکەوتن قوربانییەکانیان لە ئۆتۆمبێلەکە درهێناوه‌.

تا ئێستا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌.

ئامادەکردنی: دڵسوز یوسف – داڕشتنه‌وه‌ی: روبین عومەر