قوبرس.. ده‌ستگيركردنى چوار سورى كه‌ گومان ده‌كرێت ده‌ستيان له‌ ته‌قينه‌وه‌كه‌ى به‌رده‌م باڵيوزخانه‌ى ئيسرائيلدا هه‌بێت

هەولێر – نۆرس پرێس

دەسەڵاتدارانی قوبرس لێکۆڵینەوە لە چوار تۆمەتباری سوری دەکەن کە پەیوەندییان بە تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کە دەکەوێتە دوورگەیەكى ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

دوێنێ شەو بۆمبێک لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە قوبرس تەقیەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دەسەڵاتداران ئاگادارکرانەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووه‌ته‌وه‌.

ڕادیۆی قوبرس بە پشت بەستن بە زانياريى دەسەڵاتداران بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، پۆلیس چوار کەسی سورییان دەستگیر کردووە كه‌ ته‌مه‌نيان لە نێوان تەمەنی 17 بۆ 21 ساڵدايه‌.

تا ئێستا دەسەڵاتداراني قوبرس هیچ لێدوانێکیان ڕانه‌گه‌ياندووه‌ کە ئایا ئەو کەسانە دەستیان لە ته‌قينه‌وه‌كه‌دا هەبووە یاخود نا.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ى: هۆزان زوبێر