ئه‌ندامێكى هێزه‌كانى حكومه‌تى سوريا له‌ گونده‌وارى ده‌رعا كوژرا

ده‌رعا – نۆرس پرێس

رێژه‌ى كوشتن و تيرۆركردنى ئەندامانی هێزەکانی حکومەتى سوريا و ئەندامانی پێشووی گروپه‌ ئۆپۆزسيۆن له‌ ده‌رعا زياديان كردووه‌ و رۆژانه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج. ئه‌مڕۆ، دانیشتوانی گونده‌وارى ڕۆژئاوای ده‌رعا لە باشووری سووریا، تەرمی ئەندامێکی هێزەکانی حکوومەتیان دۆزییەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، دانیشتووانی ناوچەکە تەرمی “فادی ڕافیع زەیتوون” یان لە نێوان شارۆچکەی شێخ سەعد و گوندی عەدوان لە گونده‌وارى ڕۆژئاوای ده‌رعا دۆزیوەتەوە. بەیانی ئه‌مڕۆ، لە ده‌وروبه‌رى شارۆچکەی موزەیریب، پێش ئەوەی تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، ڕفێندراوە.

فادی ڕافیع زەیتوون لە ڕیزەکانی فیرقەی چوارى هێزەکانی حکومەتدا کاری کردووە،

له‌لايه‌كى ديكه‌وه‌ به‌يانى ئه‌مڕۆ، “محەمەد ئەحمەد که‌یوان” لە شاری تەفه‌س لە گونده‌وارى ڕۆژئاوای ده‌رعا، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

ئامادەکردنی: ئیحسان محه‌مه‌د – داڕشتنه‌وه‌ى: ئەحمەد عوسمان