هێرشه‌كانى داعش له ئاسيا, ئه‌فريقيا و ئه‌وروپا زياديان كردووه
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ رێكخراوى تيرۆريستى داعش ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێرشی خوێناوییان لە سوریا و ناوچەکانی ئەفریقا و ئاسیا ئەنجامداوە.
ڕێکخراوەکە له پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنى خۆى بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئەندامەکانی داعش هەفتەی ڕابردوو چوار هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە، لەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنتڕۆڵکراون، لە ئەنجامدا پێنج کەس بوونه‌ته قوربانى.
داعش باسی له ئۆپه هێرشه‌كانى له خوراسان و ئه و‌روپا و ڕۆژهه ڵاتی ئاسیا کردووه كه بوونه‌ته هۆى کوژران و برینداربوونی 91 كه‌س له خوراسان و چوار که س له به لجیکا و حه وت که س له ڕۆژهه ڵاتی ئاسیا.
ڕۆژنامەی ئەو ڕێکخراوە تيرۆريستييه، ڕایگەیاندووە، ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە شەش هێرشیان لە ڕۆژئاوای ئەفریقا ئەنجامداوە و بوونه‌ته هۆى كوژران و برينداربوونى 17 کەس.
لە ئەفریقای ناوەڕاستيش، هێرشه‌كانى ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە حەوت کەسی كردووه‌ته قوربانى، لە ساحلیش به‌هۆى چوار هێرش 106 کەس يوونهته قوربانى