مۆسکۆ واشنتۆن تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی رێكهوتنی ڕێگریکردن له ململانێکانیان له ئاسمانی سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڤادیم کۆلێت جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا شەوی هەینی ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆتۆکۆلەکانی ڕێگریکردن لە ململانێی ئاسمانی له سوریا پێشێلکردووە.
کۆلێت لە میانی کۆنگرەکەیدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، پرۆتۆکۆڵەکانی نههێشتنی ململانێکانیان له ئاسمانی سوریا پێشێلكردووه كه له ماوهی 24 کاتژمێر دوو جار فرۆكه بێفڕۆکەوانهكانی هێلهكانیان بهزاندووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشتریش ههواڵمان پێگهیشت كه ژمارهیهك چەکدار لە بەشی باشووری ناوچەی ئیدلب خۆیان ئامادە دهكرد، بۆ ئەنجامدانی چالاکیی وروژێنەر دژی یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا بە بەکارهێنانی مادەی ژەهراوی”.