گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس
لە دواین هەڵمەتیاندا رۆژی چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 455 پەنابەری سوریی، کە ژن و منداڵیشیان تێدا بوو، لە رێگەی دەروازەی سنووری گرێ سپی و باب ئەلسەلامەوە لەگەڵ تورکیا، کە میلیشیاکانی دڵسۆزیان کۆنترۆڵی دەکەن، بە زۆرەملێ دیپۆرتکردەوە.
سەرچاوەیەکی ئیداری لە دەروازەی گرێ سپی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 455 پەنابەری سوریی، کە ژن و منداڵیشیان تێدا بوو، لە رێگەی دەروازەی سنووری گرێ سپی و باب ئەلسەلامەوە لەگەڵ تورکیا دیپۆرتکردەوە و رادەستی میلیشیاکانی دڵسۆزیان کردنەوە لە هەردوو دەروازەکە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە دوای ئەوە هاتووە، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا پەنجە مۆر و چاپی چاوی پەنابەرەکانیان وەرگرتووە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە نەگەڕانەوەیان بۆ ناو خاکی تورکیا.