فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 4 بەرپرسی پێشووی هێزەکانی حکومەتی سوریا دهردهكات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ، فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ چوار بەرپرسی باڵای پێشووی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دەرکرد، کە گومانیان لێدەکرێت بەرپرسیار بن لە بۆردومانێکی سەر درعا لە ساڵی 2017 کە بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەکی مەدەنی فەرەنسی-سوری.
دیمەشق هەمیشە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن حکومەت و ڕێکخراوەكانی ڕۆژئاوا ئاراستەی کراوە، بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لەماوەی ساڵانی شەڕی سوریادا کە بوونهته هۆی گیانیان لەدەستدانی سەدان هەزار کەس.
ئاژانسی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لەم كهیسه بڵاویکردووهتهوه، فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری فەرەنساوە دەرچووە دژی چوار بەرپرسی سوپای سوریا کە تۆمەتبارن بە بۆردومانکردنی درعا لە ساڵی 2017، کە بۆردومانەکە بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەکی مەدەنی فەرەنسی – سوری.
بەپێی ئاژانسی فەرەنس پرێس له نێو ئهو 4 بهرپرسهی سوپای سوریا، كه فهرمانی دهستگیركردنیان بۆ دهرچووه و دوێنێ چوارشەممە، لەلایەن دادوەرێکی لێکۆڵینەوەی فەرەنساوە واژۆکراوە، فەهد جاسم وەزیری پێشووی بەرگری سوریای تێدایه، کە تۆمەتبارە بە ئهنجامدانی هێرشێکی بە ئەنقەست دژی دانیشتوانی مەدەنی، ئهمهش وهك تاوانی جەنگ دهناسرێت.