له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی غه‌ززه، بایدن باوه‌ڕ به قسه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات و حه‌ماس به به‌رپرسیار ده‌زانێت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، حەماس به به‌رپرسیار ده‌زانێت لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ئه‌هلی لە کەرتی غەززە، کە سەدان کوژراوی لێکەوتەوە و كاردانه‌وه‌ی نێودەوڵەتیی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
بەپێی ئامارێک کە لایەنی فەلەستینی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی “کۆمەڵکوژی” تۆمەتبار کردووە، لە هێرشەکەی دوێنێدا بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەهلی لە کەرتی غەززە، كه زیاتر لە 500 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا.
لای خۆیەوە ئیسرائیل ڕەتیکردەوە بەرپرسیارێتی هێرشەکە لە ئەستۆ بگرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری تەقینەوەکە، هەڵدانی مووشەکێكی شکستخواردوو بووە لەلایەن بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییەوە.
ئه‌مڕۆش لە تەلئەبیب، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پشتگیری له قسه‌كانی ئیسرائیل كرد، كه تەقینەوهكهی نێو نه‌خۆشخانه‌كه لە ئەنجامی هەڵدانی مووشەکێكی شکست‌خواردووی فەلەستینی بووە.
دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش لە فەلەستین، سوریا، عێراق و ئێران ماتەمینی بۆ گیانی قوربانییەکان ڕاگەیەندرا.
ئەم هێرشە مشت‌ومڕ و کاردانەوەی نێودەوڵەتی جیاوازی سەبارەت بە سەرچاوەکەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئیسرائیل دەڵێت بەڵگەی لەبەردەستە کە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی نەخۆشخانەکەی کردۆتە ئامانج.
بایدن له‌باره‌ی هێرشە لەناکاوەکەی 7 ی ئه‌م مانگه‌ی حه‌ماس و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیلی، کە بە کۆمەڵکوژی ناوی بردووه، وتی حەماس له كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، له داعش خراپتری كرد.