580 هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی لە لایەن تورکیاوە ئەنجامدراون..
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان، لە راگەێنراوێکدا، ئاماری کۆتایی زیانەکانی بۆردومانەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی لە ماوەی 5 تا 9ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ، بە جۆرەها چەکی لەناوبەر و بەئامانجگرتنی دامودەزگا خزمەتگوزاری و گرنگەکان و ژێرخانی ئابووری رۆژئاڤا، راگەیاند.
لەئەنجامی بەئامانجگرتنی کەرتی نەوت، لەنێویاندا خزمەتگوزارییەکانی غاز و سووتەمەنی، زیاتر لە 5 ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە، بەو پێیەی 17 پێگە و دامەزراوە کراونەتە ئامانج، لەنێویاندا وێستگەی گرنگی سوەیدییە، کە کارەبا و غازی سەرجەم ناوچەکانی رۆژئاڤا دابین دەکات و شوێنەکانی دیکەش لە گوندەواری ترپەسپی و چل ئاغا و دێریک.
بەگوێرەی راگەێنراوەکە، 11 وێستگەی کارەبا لە ناوچەکانی حەسەکە، عامودا، رومێلان، ترپەسپی، قامشلۆ، دەرباسییە و سەرجەم گوندەوارەکانیان کراونەتە ئامانج.
هەروەها، دوو وێستگەی ئاو زیانیان بەرکەوتووە، لە ئەنجامدا 18 وێستگە لە هەرێمی جەزیرە وەستاون، ئەمە جگە لەوەی دوو نەخۆشخانە لە هەرێمی جەزیرە و کۆبانێ بە تەواوی لە خزمەتگوزاری دەرچوون.
هەروەها پرۆسەی خوێندن وەستاوە و هەزاران خوێندکار کاریگەرییان لەسەر بووە، لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی 48 ناوچەی پەروەردەیی، نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن. لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و کچێکی دیکەش بریندار بوو و قاچەکانی لەدەستداوە.
سێ شوێنی دامەزراوە پیشەسازییەکان لە چەند ناوچەیەکی جەزیرە و کۆبانێ لە خزمەتگوزاری دەرچوون، ئەمە جگە لە وێرانکردنی ئەکادیمیایەک بۆ مەشقپێکردنی هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی ناوخۆ، “ئەسایشی رۆژئاڤا”، کە لە ئەنجامدا 29 شەڕڤان شەهید بوون، ئەمە جگە لە بریندار بوونی دەیەهای دیکە.
ژمارەی ئەو شوێنانەی کە بە ئامانج گیرابوون بە دامەزراوەکان و وێستگەکانی کارەبا و نەوت و پەروەردەوە گەیشتە 104 شوێن، لە وێرانبوون و زیانلێکەوتنەوە تا لە خزمەت دەرچوون، هەروەک 580 هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە دێریکەوە تا دەگاتە گوندەواری باکووری حەڵەب ئەنجامدراوە و ئەو بۆردوومانانە هەموو ناوچەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی گرتووەتەوە.
لەڕێگەی راگەێنراوەکەوە، خۆسەریی بانگەوازی لە هەموو هێزە چالاکەکانی سووریا، دامەزراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەنجومەنی ئاسایش، و چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و مەدەنی کرد، کە “بە هەڵوێستی روون سەبارەت بە کردەوەکانی تورکیا دژی بە ناوچەکانمان و گەلەکەمان، کاردانەوەیان هەبێت دژ بە رێگری لە هەوڵەکانی گەلەکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و وەستان لەڕووی هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر دەستکەوتە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و هێزەکان.” “توندڕەوی توندڕەو، لە هەمان کاتدا پێداگری لەسەر پێویستی کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی گشتی و بێلایەنانە و روون لەلایەن لیژنە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکانەوە، لە بەرامبەر کردەوەکانی تورکیا دژ بە ناوچەکانمان”.
داواش دەکات “هەموو ئەوانەی بەرپرسیارن لە وێرانکردن و بەئامانجکردنی گوزەرانی گەلەکەمان و بوونەتە هۆی لەدەستدانی ژیانی منداڵەکانمان، بخرێنە بەردەم دادگایەکی کارامەوە، ئەمڕۆ تورکیا تاوانی جەنگ لە ناوچەکانمان ئەنجام دەدات و ئەو تاوانانە نابێت بێدەنگیان لێبکرێت” بەپێی ئەوەی لە راگەێنراوەکەدا هاتووە.
هەروەها داوا لە هەموو ئەو رێکخراو و چالاک و لایەنانە کرد کە بەشداربوون لە گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا “هەوڵەکانیان دوو هێندە بکەن بەرەو نۆژەنکردنەوەی شوین و پێکهاتە وێرانبووەکان، بە هاوکاری لەگەڵ هەوڵەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی، بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی کارەکان بەرەو گەیشتن و پاراستنی سەقامگیری بە گەڕاندنەوەی ئەوەی لەناوچووە و پشتگیری بژێوی ژیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بکرێت”.