بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ناوەڕاستی غەززە بە سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
ئێوارەی ئهمڕۆ، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە, دواى ئهوهى ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشبوو بۆ گۆڕهپانى نەخۆشخانەکە ئاوارە ببوون. به گوێرهى سىهرچاوهكانيش زياتر له 500 كهس لهم بۆردومانه گيانيان له دهستداوه.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سهدان کوژراو لەنێو ئەو ئاوارانەدا هەبوون کە لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە لە گۆڕهپانى نەخۆشخانەی ئەلئەهلی عەرەبی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کراون و سەدان كهسى تريش لەژێر داروپەردووى شوێنى بۆردومانهكه ماونهتهوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەخۆشخانەکە سەدان نەخۆش و بریندار و هاووڵاتى تێدابوو کە بەهۆی بۆردومانهكانى ئيسرائيلهوه ماڵ و حاڵى خۆيان جێهێشتبوو و بەدوای شوێنێکی ئارامدا دەگەڕان.
لای خۆیەوە بزووتنهوهى حەماس بۆردومانهكهى به كۆمهڵكوژى ناوبردووه. داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و دەستبەجێ دەستوەردان بکەن، بۆردومانهكانى ئيسرائيل ڕابگرن و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێ لەسەر ئەو تاوانانهى ئهنجامى دهدات به وتهى بزووتنهوهكه حهماس.
لای خۆیەوە، دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە هاوکات بوو لەگەڵ ئەو ڕووداوە، ڕایگەیاند، “هێرشەکە تاڕادەیەک تازەیە و هێشتا ڕوون نییە کە ئایا نەخۆشخانەکە رووبهڕووى هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بووەتهوه یان له ئهنجامى موشەکێکی شكستخواردووى حەماسهوه بووه.