یەکه‌كانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر 4 ئەندامی داعشیان لە گونده‌واری دێرەزوور دەستگیرکرد
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، دوێنێ توانیویانە 4 ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە گونده‌واری باشووری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیر بکەن.
هه‌سه‌ده له ڕاگهیهندراێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەکانی دژە تیرۆری هێزەکانمان، بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوێنێ دووشەممە، دوو ئۆپەراسیۆنی وردی ئەمنییان لەدژی داعش لە شارۆچکەی شحەیل له گونده‌واری باشووری دێرەزوور ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراون و یەکه‌كانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیویانە 4 ئەندامی داعش دەستگیربکەن، هەروەها دەستیان بەسەر چه‌ندین چەک و کەرەستەی سەربازییدا گرتووه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه ئه‌و 4 ئه‌ندامه‌ی داعش چالاک بوون له كاری قاچاغی و دابینکردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ رێكخراوی داعش و ئاماده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له به‌ئامانجگرتنی هێزه سه‌ربازی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان و تێکدانی ئاسایش و سه قامگیری ناوچه‌كه .