به‌ڕێو‌به‌ری خۆسەری لە دێرەزوور قەدەغەی هاتووچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

دێره‌زوور- نۆرس پرێس

بەهۆی ئه‌و بارودۆخه‌ ئەمنییه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گوزه‌رێت، به‌ڕێوبه‌ر‌ی خۆسەری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی بە دوو قۆناغ لە ناوچەکانی دێرەزوور ڕاگەیاند.

دوێنێ ئەنجوومەنی سەربازیی هه‌جین سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ماتۆڕسکیلێکی بۆمڕێژكراوی ڕاگەیاند، کە ئامادەکرابوو بۆ تەقینەوە لە شارۆچکەیەک لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری فەرمانێکی دەرکردووه‌ و تێیدا قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان بە درێژایی ڕۆژ سەپاندووه‌.

هه‌روه‌ها هاتووچۆی هاووڵاتیان لە کاتژمێر شەشی ئێوارە تا شەشی بەیانی، قه‌ده‌غه‌ ده‌بێت، بەڵام فەرمانەکە حاڵەتە مرۆییەکانی ناگرێته‌وه‌.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان