هەولێر – نۆرس پرێس
ئاژانسی رۆیته‌رز لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویكرده‌وه، “به‌پێی رێککەوتنێکی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و میسر ئاگربه‌ست له باشوری غەززە به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جێبه‌جێده‌كرێت”.
ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە دو سەرچاوەی ئەمنی میسریی بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل و میسر رێكه‌وتون لەسەر ئاگربەست لە باشوری غەززە و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی ره‌فحدا.
بڕیارە ئاگربەستەکە له‌كاتژمێر 9:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی غه‌ززه چووبێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە کاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی ئەمڕۆش كۆتایی پێدێت.
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته، چۆڵكردنی هاووڵاتییانی بیانیه كه له‌ئێستادا له كه‌رتی غه‌ززه گیریان خواردوه، هه‌روه‌ها ئامانجێكی دیكه‌شی چۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه بۆئه‌وه‌ی هێرشی زه‌مینی و بۆردومانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر چڕبكاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ دوشەممە، سوپای ئیسرائیل کاراکردنی پلانی چۆڵکردنی دانیشتوانی 28 شوێنی نیشتەجێبونی له غه‌ززه ڕاگەیاند کە تا دو کیلۆمەتر لە سنوری لوبنانەوە دورن.
سوپای ئیسرائیل لە ماڵپەڕی خۆیدا رایگەیاندوە: “دەسەڵاتی فریاکەوتنی نیشتمانیی وەزارەتی بەرگری و سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی پلانێکیان راگه‌یاندوه بۆ چۆڵکردنی دانیشتوانی باکور، کە تا دوو کیلۆمەتر لە سنووری لوبنانەوە دوورن”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لە تۆڕی “سی بی ئێس نیوز”ی ئەمریکی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “متمانە”ی هەیە کە ئیسرائیل بەپێی یاساکانی شەڕ لە ململانێکانیدا لەگەڵ فەڵەستینییەکان مامەڵە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویست نییە.
بایدن باوەڕی خۆی دەربڕی کە “دەبێت حەماس بە تەواوی لەناوببرێت”، بەڵام دەبێت رێگایەکیش هەبێت بەرەو پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین، هۆشداریشیدا کە “مەترسی تیرۆر لە ئەمریکا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیکردووە”.