رزگاربوونی بەرپرسێکی بەڕێوبەریی خۆسەریی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، بەرپرسێکی ناوخۆیی لە بەڕێوبەریی خۆسەریی لە شارۆچکەیەکی رۆژئاوای دێرەزوور لە رۆژئاوای کوردستان، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن بە چەکی ئۆتۆماتیکی رزگاری بوو.

ناوچەکانی دێرەزوور بەردەوام حاڵەتەکانی تیرۆر بەخۆوەدەبینن، کە دانیشتووانی سڤیل و کارمەندانی بەڕێوبەریی خۆسەریی دەکەنە ئامانج.

دوێنێ یەکشەممە، چەکدارانی نەناسراو بە گولـلەی راستەوخۆ، کارمەندێکی رێکخراوە فریاگوزارییەکانیان کردە ئامانج، لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی.

رۆژی 4ی تشرینی یەکەم، کەسانی نەناسراو ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی خۆجێیی بەڕێوبەریی خۆسەریی بەردا، لە شارۆچکەی ئەلمەڕەشدە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، دوای ئەوەی راگەێنراوێکی پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوکردەوە.

سەرچاوەیەک لە شارۆچکەی ئەلجەزرات لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور رایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو ئۆتۆمبێلی “ئیبراهیم ئەلشحێمی”یان بە فیشەک کردووەتە ئامانج لەکاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی.

هەمان سەرچاوە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە کە “ئەلشحێمی” توانی هەڵبێت و لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری بێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بەئامانجکراو بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئاوە لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان