وەزارەتی گواستنەوەى سوريا وادەی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب ئاشکرا دەکات
وەزارەتی گواستنەوەی سوریا، ڕايده‌گه‌يه‌نێت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب لە سبەی دووشەممەوه گه‌شته‌كانى دەستپێدەکاتەوە .
درەنگانی ئێوارەی دوێنێ، سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کردە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە فڕۆکەخانەكه گه‌شته‌كانى بوه‌ستێت، ئه‌مه له‌كاتێكدابوو ته‌نيا نزیکەی ١٦ کاتژمێر بوو گه‌شته‌كانى ده‌ستيپێكردبووه‌وه به‌هۆى بۆردومانێکی پێشوو کە دوو ڕۆژ لەمەوبەريش به‌هه‌مان شێوه كرابوه ئامانج.
پێنجشەممەی ڕابردوو فڕۆکە ئیسرائیلییەکان به مووشەک هه‌ردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی حەلەب و دیمەشقیان کردە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی زیانگەیاندن بە شوێني نیشتنەوەی فڕۆکەخانەکان .
وەزارەتی گواستنەوەی سوریا ڕایگەیاندووه، له سبه‌يه‌وه فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب دەگەڕێتەوە سەر پێشكه‌شكردني خزمه‌تگوزارييه‌كانى و گه‌شته‌كانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه، دوای ئەوەی زیانەکانی بۆردومانەکەی ئیسرائیل نۆژەن کرانەوە.