هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکردەیەکی “داعش” لە رۆژئاوای کوردستان دەستگیردەکات
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی “داعش”، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی ئەو رێکخراوە توندڕەوەیان لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.
روپەڕی فەرمی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە فەیسبووک و پلاتفۆڕمی ئێکس، رایانگەیاند، کە “مەمدوح ئیبراهیم حاج شێخ” کە سەرکردەی “کارئاسانکار”ی رێکخراوی داعشە، بە گوێرەی راگەێنراوەکەش ئۆپەراسیۆنەکە لە 28ی ئەیلولی پێشوودا لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچووە.
مانگی رابردووش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەستگیرکردنی “ئەبو هەلیل ئەلفەدعانی”، بەرپرسی کردەوەکان و ئاسانکاری بۆ داعشیان لە باکوری سوریا راگەیاند.
لە راگەێنراوەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە دەستگیرکردنی “حاج شێخ” بووەتە هۆی “سڕکردنی ئەندامێکی دیکەی داعش لە بەرەکانی شەڕدا” و ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ئەوان بەردەوامن لە چەسپاندنی شکستی رێکخراوەکە.