بەیاننامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات خەڵکی سڤیل لە ململانێ سەربازییەکانی ڕۆژئاوای كوردستان بپارێزرێن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ڕۆژی شەممە، نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆیان لە پەرەسەندنی سهربازی له ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی و داوایان لە لایەنەکان کرد کە خەڵکی سڤیل لهم ملمانێیه بکەن.
بەیاننامەکە بەناوی عومران ریزا،ڕێكخهری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری مرۆیی لە سووریا،و موهەنەد هادی، ڕێکخەری مرۆیی ناوچەیی بۆ قەیرانی سووریا و ادێل خدر، بەڕێوەبەری ناوچەیی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بهڵاو كرایهوه .
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوێنێ فڕۆكهبێفڕۆكهوانهكانی تورکیا بۆردومانی ناوەندێکی پەروەردەیی کچانی لە گوندهواری باشوری حەسەکە كرد، و بەهۆیەوە ٤ کچ گیانیان لهدهستدا و ١١ کەسی دیکەش برینداربون، هەروەها بۆردومانی بازاڕێکی شاری ئەلباب لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کرا، کە13 کەس بونه قوربانی لهنێویاندا منداڵ و ژن ههبون .
ئاماژهیان بهوهشدا كه خهڵكی مهدهنی به تایبهت ژنان و منداڵان تا ئێستاش له سوریا بهدهست “كردهوهی دوژمنكارانه” دهناڵێنن.
لە بەیاننامەکەدا داوا لە هەموو لایەنەکانی ململانێ کراوە کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بێلایەنکردنی خەڵکی سڤیل و پابەندبوون بە ئەرکەکانیان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی.
ئاماژهیان بهوهشدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ههروهها داوای چارەسەرێکی سیاسییان كرد بۆ جارهسهركردنی قهیرانی سوریا.
هەرسێ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەیاندا جەختیان کردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە خەڵکی سڤیل بپارێزرێن و بەبێ ترس و توندوتیژی بژین.