
هەسەدە كوژرانى سه‌ربازێكى توركيا و برینداربوونی ژماره‌يه‌كى ديكه لە گونده‌وارى عێن عیسا ڕادەگەیەنێت
عێن عيسا – نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، رۆژانى دووشەممە و سێشەممەی ڕابردوو, لە ڕێگەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزەکانی تورکیا و ئه‌و گروپانه‌ى له‌لايه‌ن تورکیاوه پاڵپشتى ده‌كرێن لە گونده‌وارى عێن عیسا لە باکووری ڕەققە، توانیويانه سەربازێکی تورکیا بکوژن و 4 ى دیکەش بریندار بکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، هێزەکانی (هه‌سه‌ده) ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژانی 9 و 10ی تشرینی یەکەمدا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی هێزەکانی تورکیا و ئه‌و گروپانه ئەنجامداوە كه له‌لايه‌ن توركياوه پاڵپشتى ده‌كرێن. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەكاندا دوو بنکەی هێزەکانی تورکیایان کردووەتە ئامانج، یەکەمیان بەرامبەر گوندی سه‌يدا و دووەمیان لە گوندی دبس لە گونده‌وارى عێن عیسا لە باکووری ڕەققە.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا سەربازێکی تورک کوژراوە و سەربازێکی دیکەش بریندار بووه، هەروەها توانراوه سیستەمی ڕادار و کامێراى چاودێری و خاڵی پاسەوانى له‌ناوببه‌ن. ئۆپەراسیۆنی دووەمیش برینداربوونی 3 سه‌ربازى تورکی لێکەوتووەتەوە، بەبێ ئەوەی ژمارەی کوژراوەکان بزاندرێت.
ئاماژهبهوهشكراوه ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە تۆڵەی ئەو 29 شههيدهى هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ, بەهۆی بۆردومانی تورکیا لە دێرک و ساڵیادی داگيركارييه‌كانى تورکیا بووه بۆ سەر شارەکانی سه‌رێ كانێ و گرێ سپى.