بۆردومانی تورکیا گوندێکی باکووری حەسەکە دەکاتە ئامانج
تەل تەمر – نۆرس پرێس
ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا گوندێکیان له گونده‌واری ته‌ل ته‌مر له باکووری حه‌سه‌که‌ی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەربازیی تەل تەمر بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا گوندی کۆزلیەیان لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی تەل تەمر بۆردومان کرد و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
بۆردومانه‌كانی توركیا لە کاتێکدایە کە گونده‌واری باکوری حەسەکە پەرەسەندنی سەربازین له‌خۆوه گرتوه.