مەزڵوم عەبدی بۆ ئەردۆغان: ئەوەی لە بارەی غەززەوە باسی دەکەیت رێک ئەوەیە کە لە رۆژئاڤا پێی هەڵدەستی
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئیوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە وەڵامی وتارێکی سەرۆککۆماری تورکیاوە دەربارەی بەئامانجگرتنی ناوچەکانی ژێرخان لە غەززە، رایگەیاند:
“ئەوەی ئەردۆغان دەیڵێ کە (هەر جەنگێک پشت بە بڕینی ئاو و کارەبا و رێگاوبانەکان و تێکدانی ژێرخانی پەرستگا و قوتابخانەکان ببەستێت پێی دەگوترێت کۆمەڵکوژی”، ئەمە رێک ئەوەیە کە حکومەتی ئەردۆغان لە رۆژئاوای کوردستان پێی هەڵدەستێت).
ئەمڕۆ چوارشەممە، رەجەب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ کارل نەهامەر، راوێژکاری نەمسا دوای گفتوگۆکانیان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، رایگەیاند، “لەم کاتەدا ئاو و کارەبا لە غەززە دەبڕدرێت، کوا مافی مرۆڤ؟”

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە “بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل و گروپە سڤیلەکان، لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە”.
ئەم وتانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە، کە سوپای وڵاتەکەی نزیکەی هەفتەیەکە، هێرشێکی بەرفراوان، بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن و بۆردوومانەوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، هێرشەکانیش ژێرخانی رۆژئاڤا و قوتابخانە و وێستگەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و هێزە مەدەنی و ناوچەکانی چری دانیشتووان دەکەنە ئامانج.
بەپێی داتاكانی بەشی چاودێری و بەڵگەكردنی ئاژانسی نۆرس پرێس شوێنە بە ئامانجگیراوەكان بەسەر 28 شوێنی ژێرخان، 150 شوێنی نیشتەجێبوون، 34 شوێنی سەربازی دابەشکراون، کە 21 شوێنی سەربازی هێزەکانی حکومەت، 7 زەوی کشتوکاڵی، 3 کارگەی پیشەسازی، قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەکی گرتۆتەوە.
بەپێی داتاكانی بەشی چاودێری و بەبەڵگەكردنی ئاژانسی نۆرس پرێس شوێنە بە ئامانجگیراوەكان لە لایەن تورکیاوە: 28 شوێنی ژێرخان، 150 شوێنی نیشتەجێبوون، 34 شوێنی سەربازی دابەشکراون، کە 21 شوێنی سەربازی هێزەکانی حکومەت، 7 زەوی کشتوکاڵی، 3 کارگەی پیشەسازی، قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەکی گرتۆتەوە.
عەبدی لە تویتەکەیدا دەڵێ: “داگیرکەری تورکیا رۆژانە “کۆمەڵکوژی” و تاوانی جەنگ لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات.