قامیشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی 24 توشبوی نوێی به كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌وپێیه‌ش، كۆی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆ گه‌شته 38960 كه‌س.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، توشبوه‌كان بەمشێوە به‌سه‌ر شاره‌كانی رۆژاڤادا دابەشبوون: 3 لە حه‌سه‌كه و 9 لە قامشلۆ و 5 لە دێرك و 5 لە کۆبانی و 1 حاڵەت لە درباسییە و حاڵەتێکیش لە رەققە.
ده‌سته‌كه سێ حاڵه‌تی باشبونه‌وه‌ی راگەیاند وبەمشێوە ژماره‌ی كۆیچاکبووان گه‌شته 2572 كه‌س.
ژماره‌ی گیانلەدەسدانیش به‌و ڤایرۆسه هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه كه 1578 كه‌س بووە.